هەواڵەکان؛
200 مۆلیده داواى پاره له حكومه‌ت ده‌كه‌ن و منداڵێکیش له‌به‌ر ده‌ستى پڵنگه‌كه رزگارى بوو
964+
ژووری هەواڵ
200 خاوه‌ن مۆلیده‌ى هه‌ولیر ماوه‌ى دوو ساله كاره‌با به بیره ئاوه‌كانى حكومه‌ت ده‌ده‌ن و دینارێكیش له كرێی كاره‌بایان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مڕۆ ناچار بوون بچنه به‌رده‌م به‌ڕیێوه‌به‌رایه‌تى ئاو و داواى ئه‌و هه‌قه‌ى خۆیان بكه‌ن.
200 خاوه‌ن مۆلیده داواى پاره‌ى كاره‌باى دوو ساڵى بیره ئاوه‌كانى هه‌ولیر ده‌كه‌ن
له هه‌ولێر منداڵێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵان له یه‌كێك له باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ویستویه‌تى نمایشێك بۆ پڵنگ بكات، خۆى فڕێداوه‌ته ئه‌و دیو سیمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له پڵنگه‌كه نزیك ببێته‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه ده‌ستی بردووه‌ته ناو بۆشاییه‌ك كه له‌نێوان خۆى و پڵنگه‌كه بووه، پڵنگه‌كه‌ش په‌لامارى ده‌دات منداڵه‌كه به سه‌ختى بریندار ده‌كات.
منداڵەکەى هەولێر؛ پڵنگ پەلاماری دابوو نەک شێر
ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى چه‌ند گوندێكى ده‌شتى هه‌ریر فه‌ڕاحناییان به دڵدا هاتووه، چونكه پۆندیكی گلدانه‌وه‌ى ئاویان بۆ ده‌كریته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان مژده‌یه‌كى خۆشه، چونكه وشكه‌ساڵى بڕستى لی بڕیبوون و هه‌ر به‌هۆى بیئاویشه‌وه چه‌ند ماڵ گونده‌كانیان جێهیشتووه.
پۆندەکەی گوندی قوبە بەشێکی دەشتی هەریر دەبوژێنێتەوە
حەج و عومرەى هه‌رێمى كوردستان كارئاسانى و هاوكارى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، ئه‌ویش ماوەی راییکردنی مامەڵەکانیان و تێچووی حەجیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دریژكردووه‌ته‌وه.