سەرەتای مانگی داهاتوو

هەفتانە دوو فڕۆكە لە یۆنانەوە دێنە هەولێر و بەغدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق رایگەیاند، لە 4.12.2025ـەوە گەشتی فڕۆكەی مەدەنی یۆنان بەرەو عێراق دەستپێدەكات و هەفتانە دوو گەشت دەبێت بەرەو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و بەغدا.

دەسەڵاتەكە لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، لە رۆژی چواری مانگی 12 گەشتەكانی هێڵی فڕۆكەوانیی نیشتمانیی یۆنان Air Mediterranean بەرەو عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، كە هەفتانە دوو گەشت دەبێت، یەكێكیان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر و ئەویتریان بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق بەنگین رێكانی، لە ماوەی رابردوو گفتوگۆ و كۆبوونەوەی بەرهەمداری لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق جۆرجیۆس ئەلمانۆس ئەنجامداوە و ئەو رێككەوتنەی لێكەوتووەتەوە”.
ئەمە لە كاتێكدایە لە 23.2.2025ـەوە گەشتی فڕۆكە لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنان دەستیپێكردووە و فڕۆكەی هێڵی AEGEAN Airline هەفتانە دوو بۆ سێ گەشت بۆ هەولێر ئەنجام دەدات.

بازرگانان و وەبەرهێنەرانی یۆنان سەردانی كوردستان و عێ...

بازرگانان و وەبەرهێنەرانی یۆنان سەردانی كوردستان و عێراق دەکەن