بێستانسوور پاکدەکرێتەوە

دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شارەزوور راگیرا

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکانی سنووری شارۆچکەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.

بەپێی ئاگادارییەکە دانیشتوانی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکان دەگرێتەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت و رۆژێك دوادەکەوێت.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە گەڕەکەکانی سیروانی یەك، ئازادی، سیروانی دوو و شارەوانی، دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.