"بەهۆی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و نەبوونی مۆڵەت"

لە رانیە چەند تاقیگە و کۆگایەکی دەرمان سزادران و داخران

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە، چەند تاقیگە و کۆگایەکی دەرمان، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و بوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و بێ ستیکەر، سزادران و داخران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025، بەشی پشكنین و بەدواداچوون بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكا پەیوەندیدارەكان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، چەند دەرمانخانە و كۆگا و تاقیگە و سەنتەر و كلینیكی ددانی ناحكومی لەناو شاری رانیەی بەسەركردووەتەوە.

دوای سەردان و پشکنینەکە، هەردوو تاقیگەی تەمەن و نۆڤین بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو، سزا دراون و داخراون.

‎هاوکات شوێنەکانی (چارەسەری سروشتی و كەڵەشاخی ڕێباز)، (كۆگای دەرمانی فارمازۆن)، (تاقیگەی دەلانی)، (كۆگای دەرمانی ڕاپەڕین) بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و نەگونجاوی شوێن و بوونی دەرمانی بێ ستیكەر، ئاگادار کراونەتەوە و سزاش دروان.

‎جگە لەو شوێنانەش، هەریەكە لە (كۆگای دەرمانی وەرتێ)، (دەرمانخانەی نۆڤین)، (دەرمانخانەی نوژدار)، (سەنتەری ددانی سینا)، (دەرمانخانەی تەمەن) ئاگادار كراونەتەوە و رێنماییان پێدراوە كە پابەندبن بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی.

چەندین نورینگەی پزیشکی و دەرمانخانە سزادران

چەندین نورینگەی پزیشکی و دەرمانخانە سزادران