لە سلێمانی کراوە
توێژینەوەیەک؛ %65ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە خوار 25 ساڵن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بوار کۆسار، پارێزەرە لە سلێمانی، بۆ نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ و لە سێ دادگای باری کەسی ژمارە و هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرانی وەرگرتووە، بۆیان روون بووەتەوە، لەو ژمارەی جیابوونەوەی تۆمار کراوە، زۆرینەیان تەمەنی ژن و مێردەکە خوار 25 ساڵ بووە و جیابوونەتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە کە لەسەر هەزار و 500 دۆسیەی جیابوونەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە 65%ی جیابوونەوەکان لەنێوان ئەو هاوسەرانەدا بووە کە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە.
ئەو پارێزەرە دەڵێ، 50%ی جیابوونەوەکان تەمەنی هاوسەرگیرییان لە 10 ساڵ کەمتر بووە و نیوەی حاڵەتەکانیش بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا بووە، هەروەها لە9%ی دۆسیەکاندا جیاوازی تەمەنی نێوان ژن و مێردەکە زۆر بووە.
هەروەک باسی لەوەکرد، بەشێک لە جیابوونەوەکان بەرێکەوتنی هەردوولا داوا پێشکەش کراوە، ئەمەش وادەکات هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەکە لەو نێوەدەدا ون ببێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا