لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت

لە رووداوێکی هاتوچۆدا باوک و دایکێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

نوێ کرایەوە؛ 19:45

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەی سەر رێگای تکریت، خێزانێکی سێ کەسی گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی  گونووی ئەلبوعجێڵی شاری تکریتن  و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

باسی لەوەشکرد، بەقسەی ئەو کەسانەی تەرمەکانیان گەیاندووە بە نەخۆشخانە، ئەو شەقامەی کە لە ژێر دەسەڵاتی شاری تکریتە، چەندین ساڵە بە یەکجار قیرتاو ناکرێت، بەڵکو هەرجارەو پینە دەکرێت، سەدان کەسیش لەو رێگایە بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

هەر سەبارەت بەو رووداوە، سامان یابە بەرپرسی راگەیاندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “تا ئێستا یەک تەرم گەیشتووە بە پزیشکی دادی کەرکوک و سێ برینداریش گەیشتووە بە نەخۆشخانەکانی شارەکە”.

هەواڵی سەرەتا؛

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت و بەدیاریکراوی لە نزیک ناحیەی رەشاد دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا پێکیاندا کێشاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا باوک و دایکێک و منداڵێکی پێنج مانگەیان گیانیان لەدەستداوە، لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریش کەسێک برینداربووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس ب...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس برینداربوون

زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای هەولێ...

زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای هەولێر - کەرکوک