سلێمانی

هاوڵاتییەک كەوتە ژێر تراكتۆر و گیانی سپارد

دیلان محەمەدجەزا

هاوڵاتییەكی بەتەمەن لە سلێمانی لەسەر تراكتۆرەكەی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە كەوتووەتە ژێر تایەكەی و گیانی لەدەستداوە.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەری ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025 لە گەڕەکی تاڤگەی سلێمانی هاوڵاتییەک کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکەی و گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەش کرد، هاوڵاتییەكە تەمەنی 70 ساڵە و شۆفێری تراکتۆرەکە بووە، وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ژێر تایەکەی گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا