پێنج رۆژى خایاند
16مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا كۆتایی هات و خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌شكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
16 مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا، دواى پێنج رۆژ له كاره‌كانى كۆتایی پێهات و خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌رهه‌مه براوه‌كانى فێستڤاڵه‌كه دابه‌شكرا.
ئه‌و فیلمانه‌ى له پێشبرکێى فێستڤاله‌كه بوو‌ن بریتی بوو‌ن له کورتە فیلم و دیکۆمێنتار فیلم، به گشتیش 21 به‌رهه‌مى سینه‌مایی به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كه پێكرابوو.
رەوەند جەواد، بەرپرسی میدیای فیستیڤاڵ بۆ 964 ئاشكراى كرد، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی داستانی بۆ کورتە فیلمی (خەلیل) لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرهێنانی سەید پەیام حوسێنی و خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت بۆ کورتە فیلمی The plain sings لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
خەڵاتی باشترین دیکۆمێنتار بۆ فیلمی (ڤارتنیس) لە دەرهێنانی جەلیل بادیکانلی و ئۆزلەم دیلەر کە باسی 3ـى ئۆکتۆبەری ساڵی 1993 دەکات، لە باکوری کوردستان لە لایەن تورکیا کۆمەڵکوژی بە کۆمەڵ ئەنجامدرا.
خەڵاتی ژووری فیستڤاڵ بۆ دیکۆمێنتار فیلم لە باکوری کوردستان (بیرا سورێ) باس لە ئامەدی باکوری کورستان دەکات، لەلایەن دەرهێنەر باکور، ئازاد ئاڵتای.
ئاماژەی بەوەشکرد، فێستیڤاڵ بۆ پشتگیری‌کردن لە فیلمی گەنجان رێزلێنانی بەخشییە کچە گەنجێکی وڵاتی سویسڕا بە ناوی سیلین بێسیلی.
ساڵانه فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن کوردئاڕت و موتتیاتەر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فیلمەکانی ئەمساڵ لە چوار پارچەى کوردستان به‌شێکیش له ئەوروپا چەند فیلمێکی کورتیش کە لەلایەن گەنجان لە ئەڵمانیا بەرهەمهاتبوو بە دەستی لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى فێستڤاڵ گەیشتبوون، كه به گشتى 21 فیلم بوو‌ن، سێ فیلمی درێژ و دوازدە دیکۆمێنتار و شەشیان کورتە فیلم.