رێگای گوێڕ
دەنگی تەقینەوە و ئاگری گەورە لە پاڵاوگەكانی سووتەمەنی لە نزیک هەولێر هەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شایەدحاڵێک ڤیدیۆیەكی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، هەر ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە پاڵاوگەكانی سووتەمەنی لەسەر رێگای هەولێر – گوێڕ روویداوە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكان لەگەڵیدا لەرینەوە.
شایەتحاڵەكە بە دەنگی خۆی قسە لەسەر ڤیدیۆكان دەكات و ئاماژە بە تەقینەوە دەكات و لە ڤیدیۆكانیش ئاگری گەورە دەردەكەوێت.
هێڵی 115ی ئاگركوژێنەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ 964یان پشتڕاستكردەوە كە ئاگر لە پاڵاوگەكان هەیە و بەرەو ئەوێ بەڕێوەن، كە دەكەوێتە بەرامبەر گوندی تەرجان.