خەڵکى هەڵەبجە وەڵام دەدەنەوە

ئەگەر پارێزگارى هەڵەبجە بویتایە چ بڕیارێکت دەدا؟

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

ئەمڕۆ، 24.11.2025 یادى 156 ساڵەى بەقەزابوونى هەڵەبجەیە، پەیامنێرى 964 مایکەکەى خستووەتە بەردەم ژمارەیەک هاوڵاتى و کەسایەتى شارەکە، لێیان دەپرسێت ئەگەر بۆ یەک رۆژ ببیتە پارێزگارى هەڵەبجە، چ بڕیارێک دەدەیت؟.

وەڵامەکان جیاوازن، هەیانە لە خەمى رێگاوبانە، هەیانە لە خەمى پەروەردە و سەیرانگاکان و خزمەتگوزارییەکانى دیکەیە.

یەکێک لە بەشداربوانیش دەڵێت، ماڵە کلتورییەکان نۆژەن دەکاتەوە.

ئیسماعیل خورماڵى شاعیریش بۆ وەڵامى پرسیارەکە ستایشى پارێزگارى شارەکەیان دەکات و دەڵێت، ئەوەى پێیکرابێت کردویەتى، وەکخۆى دەڵێت،”قەڵەمیش لە پشت دەسەڵاتەوە لەخەمى شارگەلى کوردستان و نیشتمانە”.

پێداچوونەوە: رویا فەتاح

سبەى یادى 156ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى هەڵەبجەیە

سبەى یادى 156ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى هەڵەبجەیە