چوار رۆژ بەردەوام دەبێت

هەولێر ڤیستیڤاڵی کشتوکاڵی و کاری دەستی کردەوە

دەشتی عارف – هەولێر

فێستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کاری دەستی لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و جوتیارە نموونەییەکەی هەڵبجەش بە کۆمەڵێک بەرهەمی جیاوازەوە لە ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجە، بە بەرهەمەکانی بەشداری ڤیستیڤاڵەکەی کرد و دەڵێت، ئامادەکاریم بۆ بێ بارانی کرد و کاریگەری نەبوو لەسەر بەرهەمەکانم.

ئازاد محەمەد، کە بە جوتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە ناسراوە بۆ 964 دوا و وتی، خۆمان باش ئامادەکردبوو، سەرەڕای کەم بارانی و وشکەساڵی،  بەرهەمەکان بەجوانی پێگەشت و کێشەیان بۆ دروست نەبووە.

مام ئازاد، چەند بەرهەمێکی جیاوازیشی لەگەڵ خۆی هێناوە جیا لەهەنار، وەک ئارد، قامیشی شەکر، ترێ و چەند بەرهەمێکی دیکە بوون.

باسی لە سەلاجەیەکیش کرد کە خۆی بیرۆکەکەی داناوە و دەڵێت، سەرەتا بە بچوکی دەستم پێکرد و دواتر پەرەمان پێدا بۆ سەلاجەیەک کە دەتوانێت 100 تۆن هەنار لە خۆی بگرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر