لە سلێمانى

زۆرترین خواست لەسەر وێنەى مامجەلال و ئەحمەد کایایە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى

دوکانەکەى کەوتووەتە گۆشەیەکى سەراى سلێمانى، دەیان وێنەى سەرکردە و کەسایەتییە ناوخۆیى و جیهانییەکان لە دوکانەکەیدا دانراون، زۆرترین خواستیش لەسەر وێنەکانى( مامجەلال، گیڤارا، ئەحمەد کایا، ئۆجەلان و شێرکۆ بێکەس)ـە.
هەردى خەلیل کە وێنەکێشێکى شارى سلیمانییە، باس لە کار و ژیانى رۆژانەى بۆ 964 دەکات و دەڵێت: ئەوەندە وێنەم کێشاوە، هیچ وێنەیەکى نوێ سەرنجم راناکێشێت، بەڵام ناچارم و ئەو کەسانەى داوا دەکەن بۆیان دەکێشم”.
ئەو لە دوکانەکەیدا وێنەکان بە دەست دروست دەکات و توانا و سەلیقەیەکى گەورەى هەیە لەوەى کە بەپێى خواست و داواکارى کڕیاران وێنەکان دروست بکات، جەختیش دەکاتەوە کە،”100% دەتوانم وێنەکان وەکخۆى دەربهێنمەوە”.
لە دوکانەکەى هەردى، وێنەکانى مامجەلال و ئەحمەد کایا و گیڤارا زۆرترین خواستى لەسەرە، وێنەکانى ئۆجەلان و شێرکۆبێکەسیش بەهەمان شێوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەرچنار بۆنی پاییزی گرتووە و وێنەکێشەکان چوون

سەرچنار بۆنی پاییزی گرتووە و وێنەکێشەکان چوون