فریای خۆتان نەکەون زستان رەق دەبنەوە

سبەی کۆتا رۆژی دابەشکردنی نەوتە لە پارێزگای هەڵەبجە

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە، سبەی کۆتا رۆژی دابەشکردنی نەوتە، فریای خۆتان نەکەون، ئەم زستانە تووشی کێشە دەبن.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی دووشەممە 24.11.2025 کۆتا رۆژی دابەشکردنی نەوت دەبێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە هەر هاوڵاتییەک بە هەر هۆکارێک تا ئێستا بەشە نەوتی وەرنەگرتووە، ئەم دوو رۆژەی لەبەردەستدایە و دەتوانێت وەریبگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سبەی بەدواوە هیچ هاوڵاتییەک مافی وەرگرتنی نەوتی نامێنێت و بەشەکەی دەفەوتێ.

چەند رۆژێکە دابەشکردنی بەشە نەوتی ئەمساڵ لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووە و بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا، زیاتر لە 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

لە دەروازەی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

لە دەروازەی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

سبەی لە سەنتەری هەڵەبجە نەوت دێتە دابەشكردن

سبەی لە سەنتەری هەڵەبجە نەوت دێتە دابەشكردن