رەوانەى نەخۆشخانە کراون

سنوورى کەرکوک: بەهۆى پەلامارى بەراز دوو کەس بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

تەنیا ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025، بەراز پەلامارى دوو کەسى داوە و بریندارى کردوون.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندن فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت،”گەنجێکى تەمەن 15 ساڵى سنوورى داقوق و هاوڵاتییەکى تەمەن 39 ساڵى سنوورى کەرکوک کە ئەوەى یەکەمیان جوتیارە و دوەمیشیان شوان، بەهۆى پەلامارى بەرازە و بریندار بوون”.

وتیشى،”هەردوو کەسەکە بۆ چارەسەر رەوانەى نەخۆشخانە کراون، بەڵام چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە و دواتر ئێوارەى ئەمڕۆ رەوانەى ماڵەوەمان کردوونەتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەراز گوندەکانی سنووری ناحیەی دێرەلووکیان وێران کردوو...

بەراز گوندەکانی سنووری ناحیەی دێرەلووکیان وێران کردووە