هاوڵاتییه‌ك: بیگوازنه‌وه ... كاره‌با: نایگوازینه‌وه !
له گه‌ڕه‌كێكی خورماتوو محاویله‌یەك مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان دروستكردووه
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
له گه‌ڕه‌كى بایه‌تى له قه‌زاى خورماتوو، دانیشتوانه‌كه‌ى داد و بێدادیانه به‌ده‌ست محاویله‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان و ده‌ڵێن، كه زستان دێت رۆژانه محاویله‌كه گڕ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، كاره‌باى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت، ناتوانین ده‌ستكارى شوێنى محاویله‌كه بكه‌ین.
په‌یامنێرى 964 كاتێك گه‌یشته گه‌ڕه‌كه‌كه، دووكه‌ڵ له محاویله‌كه به‌رزده‌بووه و كارمه‌ندانى كاره‌باش خه‌ریكی چاككردنی بوون، هاوڵاتییه‌كى گه‌ڕه‌ك به 964ـى وت، زستانان ئه‌مه حاڵیانه و به به‌رده‌وامى له ئێواره‌وه تاوه‌كو شه‌و محاويله‌كه‌یان گڕ ده‌گرێت، داواشی كرد شوێنى محاویله‌كه‌یان بۆ بگوزارێته‌وه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت، له‌ترسی محاویله‌كه، شه‌و ناوێرێت له ماڵه‌وه بخه‌وێت و ده‌چێته ماڵى كوڕه‌كه‌ى و داوشی كرد چاره‌سه‌رێكى ئه‌م كێشه‌یه‌یان بۆ بكەن.
لایخۆشییه‌وه، فازڵ عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای خورماتوو بە964ـی وت، ئەوان ئامادەنین بەهیچ شێوەیەک شوێنی ئەو ستۆنە و میحاویله‌یە بگۆڕن، چونکە ده‌ڵێت “شوێنی ستۆنەکان کێشەیان نیەو ئەو ماڵانە بە زێدەڕۆیی هاتونەتە پێشەوە و دەبێت ئەوانەی زێدەڕۆییان کردووە بکشێنە دواوە بۆ ئەوەی لەو گرفتە دووربن”.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەو محاویلەیە فشارێکی زۆری لەسەرە و تەنانەت زێدەڕۆییشی کراوەتە سەر، بۆیە توانای بەرگه‌گرتنى نامێنێت و گڕ دەگرێت و گەڕەکەکەش بێ کارەبا دەمێننەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن