راکردنی ماوەدرێژ ئەنجام دەدرێت

بەشێك لە شەقامی سەرەکیی”حمەوخان” لە هەڵەبجە دادەخرێت

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە راکردنی ماوەدرێژ ئەنجام دەدرێت و بەشێك لە شەقامی سەرەکیی “حمەوخان” دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەدروشمی (ئاوڕێک لە رابردوو و دیدگایەک بۆ داهاتوو) له‌ یادی 156 ساڵەی بەقەزابوونی شاری هەڵەبجەدا، راکردنێکی ماوەدرێژ بە هەماهەنگی زانکۆی هەڵەبجە – كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يى و زانسته‌ وه‌رزشييه‌كان ئەنجام دەدرێت.

هەر لەبەر ئەوەش، لە ئەمڕۆوە تا رۆژی 25.11.2025  رێگای سەرەکی “جادەی حمەوخان” لە یوتێرنە تازەکەوە بەئاڕاستەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت.

هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن، بۆ ئەوەی توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کر...

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کردەوە

رێگاى هەشت گوندى هەڵەبجە نۆژەن دەکرێنەوە

رێگاى هەشت گوندى هەڵەبجە نۆژەن دەکرێنەوە