لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 و لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای سینیە نوێ لە قەزای بێجی روویداوە.

ئەحمەد عەلا لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای بێجی بە 964ـی وت، ئەو شەقامە نوێیە و هەر شۆفێرێک دەگاتە ئەو شوێنە، بەبێ گوێدانە هێماکانی هاتوچۆ، خێرا لێدەخورێت و رووداوی لەو شێوەیەی لێدەکەوێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەو رووداوەدا دوو ئەفسەری سوپای عێراق بەپلەی عەمید و عەقید و سەربازێک گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری