"با حکومەت هەلیکۆپتەر بنێرێ"

گەڕان بەدوای گەنجە ونبووەکەی کەلار لەسەر رووباری سیروان دەستیپێکردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەڕان بەدوای گەنجە ونبووەکەی کەلار لەسەر رووباری سیروان و گۆمە ئاوەکان دەستیپێکردووە و زانای غەواسـیش دەڵێت، تا ئێستا ھیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممەى رابردوو، گەنجێک بەناوی مەھدی محەمەد، تەمەن 25 ساڵ و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیا لە زانکۆی گەرمیان، لە ماڵ چووەتەدەر و تا ئێستا بێ سۆراغە.

دوو رۆژ دوای ونبوونی مەهدی، ماتۆڕەکەی لە نزیک کەلار دۆزراوەتەوە، ئەو جێگایەی ماتۆڕەکەی لێدۆزرایەوە، پرۆژەی ئاودێری لێیە و گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ئاوەکە، بۆیە ئەمڕۆ زانا بەکر کە بە زانای غەواس ناسراوە، لە قەزای تەقتەقـەوە چووەتە سەر رووباری سیروان، بەو هیوایەی سەرەداوێکیان دەستکەوێ.

زانای غەواس قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەو شوێنەی ماتۆڕەکەیان لێ دۆزیوەتەوە، دوو سێ گۆمی لێیە، گۆمەکان گەڕاین، بەرد بە بەردی بنی دیارە، سەد لەسەد دڵنیام لە گۆمێکیاندا نییە، ئەوەی دیکەش گەڕاوین و دووبارەش دەگەڕێینەوە”.

ئەو مەلەوانە داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، هەلیکۆپتەر بنێرێ و خەڵکی ناوچەکەش هەرچی لەدەستیان دێ، بیکەن بۆ هاوکاری بنەماڵەی ئەو گەنجە، دەشڵێت، “تا سەرەداوێکمان دەستنەکەوێ، لێرە دەمێنمەوە و جێیانناهێڵم”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گەنجەکەى کەلار چوار رۆژە بێ سۆراغە و تەنیا ماتۆڕەکەى د...

گەنجەکەى کەلار چوار رۆژە بێ سۆراغە و تەنیا ماتۆڕەکەى دۆزراوەتەوە