"هیچ ده‌ستوه‌ردانێكى دەرەکی قبوڵ ناكه‌ین"
مارک ساڤایا : ده‌گه‌ڕێمه‌وه عێراق و چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەم
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ده‌ڵێت سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌م و له نزیكه‌وه‌ش چاودێرى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌كات.
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، له تۆڕى X نووسیویه‌تى “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی عێراق دەکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆببمەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هیواداره لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم پێشکەوتنە بەردەوام بێت، لە هەمانکاتدا بە وردی چاودێری پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن.
ده‌شڵێت “با روون بێت کە ئەمریکا هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە داڕشتنی حکومەتی نوێی عێراق قبوڵ ناکات و رێگەی پێنادات”.