وه‌به‌رهێنان: پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه
له هه‌ڵه‌بجه كۆمپانیایه‌كى ئێرانى كارگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ به‌رهه‌هێنانى ئاوى میوه و شیر داده‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمپانیاى بوكشاتینى ئێرانى ده‌یەوێت كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌رهه‌مه‌هێنان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دابنێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنەرانی کۆمپانیاکە سه‌ردانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاكه‌یان كرد و ئاڵوگۆڕى دوایین زانیاری‌یان له‌باره‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه كرد.
وه‌به‌رهێنانى هه‌ڵەبجه ده‌ڵێت، سەردانەکە تایبەت بوو بەپڕۆژەی کارگە بوکشتاین بۆ وەبەرهـێنان لەبواری ئاوی میوە و شیردا کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی وەبەرهێنانە لـە سێکتەری پیشەسازی خۆراکیدا و بریتییە لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئاوی میوە و بەرهەمهێنانی شیر.
وه‌به‌رهێنان، پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی بەمەبەستی دڵنیایی پێدان و جەختی لەپێدانی مۆڵەت و دەستبەکاربوونی پڕۆژەکە لە کورترین ماوەدا کردەوە، چونكه ده‌ڵێت گپڕۆژه‌كه ستراتیژییه”.
سەرمایـەی پێشبینیکراو بۆ پڕۆژه‌كه زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلاره و لەسەر رووبـەری 52 دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروستده‌كرێت.