لۆگۆی زانکۆکانی زاخۆ و کۆمار - گرافیک: 964
لە تایمزی بەریتانی
زانکۆکانی زاخۆ و کۆمار لەپلەی یەکەمدان
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ریزبەندێکی نوێی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە،کە دەریدەخات زانکۆکانی زاخۆ و کۆمار لەپلەی یەکەمدان.
وەشانی نوێی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی “Times Higher Education” بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی “Schmidt Science Fellow” بڵاوکراوەتەوە.
کە ریزبەندییەکی نوێیە بۆ چۆنیەتی پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە زانکۆکان، لە ریزبەندی ئەمساڵدا 749 زانکۆ و دامەزراوە لە 92 وڵات لە سەرانسەری جیهان هەڵسەنگاندن و ریزبەندیان بۆ کراوە.
لە ریزبەندیەکەدا زانکۆی زاخۆ لە پلەی یەکەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم دایە و لە زانکۆ تایبەتەکانیش زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە پلەی یەکەمدایە.
