هەفتەبازاڕ لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: وەزارەتی کشتوکاڵ
لە پانزە هەفتەدا
داهاتی هەفتەبازاڕەکەی هەڵەبجە 132 ملیۆن دینار بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی 15 هەفتەدا، توانراوە بای 132 ملیۆن دینار داهات لە فرۆشتنی بەروبوومی کشتوکاڵی پەیدا بکرێ، کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، وەرزی یەکەمی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.
پارێزگای هەڵەبجە پارێزگایەکی کشتوکاڵی و خاوەن ژێرخانێکی بەهێزە، بۆیە یەکەم هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی لێ کرایەوە، بۆ جوتیاران و خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، کە تەواوی خزمەتگوزارییەکان بەبێبەرامبەر دابینکراوە بۆ بەشداربووان لە 8.8.2025 بۆ 14.11.2025.
کشتوکاڵی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لەم ماوەیە دا 100 بەشداربوو لەهەموو بوارەکانی کشتوکاڵ بەرهەمەکانیان خستەروو کەهەفتانە زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار سەردانی ئەم هەفتەبازاڕەیان کردووە، ئەمەش دەرفەتێکی شایستەبووە بۆ ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران.
ئامار و داتای پانزە هەفتەی بەشداربوون و داهاتی هەفتەبازاڕ؛
ژمارەی دوکانەکان بەپێی جۆری کار :-
1. جوتیاران (بەرهەمی تەڕەکال +باخ) 45 دوکان
2. کارگە و براندەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی: 12 دوکان
3. بەرهەمی وشک: 10 دوکان
4. نەمامگە و مشتەل: 6 دوکان
5. ماسی: 2 دوکان
6. سەوزە: 2 دوکان
7. پەڵەوەر و هێلکەی خۆمانە: 2 دوکان
8.هەنگوین 3 دوکان
9 خواردن و فاستفود: 18دوکان
داهات:
داهاتی هەفتانە: لەنێوان 11,000,000 – 12,000,000 دیناری عێراقی
داهاتی تەواوی 15 هەفتە: نزیکەی 132,000,000 دینار