ئەوانەی زەویتان وەرگرتووە؛ پەلە بکەن و سەندەکانتان وەربگرن

زەوەییەکانی دوو گەڕەکی قوشتەپە بەفەرمی دەکرێت بەناوی خاوەنەکانیانەوە

شۆڕش قادری

ئەو هاوڵاتیانەی لە هەردوو گەڕەکی بەختیاری و ئاشتی لە سنووری قوشتەپە زەوییان وەرگرتووە، بڕۆن کارتەکانتان بکەن بەناوی خۆتانەوە و سەنەدەکانتان وەربگرن.

سەرۆکایەتی شارەوانی قوشتەپە لە ئاگادارییەکدا بۆ گشت خاوەن کارتەکانی زەوی لە هەردوو گەرەکی (بەختیاری و ئاشتی) دەڵێت، “ئەوانەی لە سنووری شارەوانیمان زەویان وەرگرتووە، تا ئێستا بەشێوەی کارتی وەهمیە و دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ بەناوکردنی کارتەکانیان بۆ وێنەی تۆماری سەربەخۆ (سەند).

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارە زەوییەکان لە لەزەوی ژمارە (1028) دەستپێدەکات و تاوەکو (1559) بۆ هەردوو گەرەکی بەختیاری و ئاشتی.

پێداویستییەکانی بەناوکردنی زەوی بریتین لە؛

1- کارتی زەوی رەسەن.

2- کارتی نیشتمانی رەسەنی خاوەن کارت لەگەڵ کارتی هاوسەری.

3 – ئەگەر خاوەن کارت بریکار بگرێت بۆ رایکردنی مامەڵەکەی، دەبێ بریکارنامەی پێ بێ و نوێ بێت، هاوکات لە لایەن فەرمانگەوە پەسند کرابێ بە بەرواری نوێ.