ئەمڕۆ تیمەکان لەوێن

کارەباى 24 کاتژمێرى گەیشتە سەنگەسەر

وریا فەتاح

کارەباى 24 کاتژمێرى گەیشتە سەنگەسەر و ئەمڕۆ تیمەکانی رووناکی بۆخۆ تۆمارکردنی هاوبەشان لەپڕۆژەی ڕووناکی لەناحیەی سەنگەسەر دەبن.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى راپەڕین بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ تیمەکانى پڕۆژەى رووناکى بۆ خۆتۆمارکردنى هاوبەشان لەم گەڕەک و گوندانەى سەنگەسەر دەبن:

–      گارفێن .

–      قانع

–      ازادى

–      رزگاری

–      ئاسۆس

–       گوندی توەسوران

–      گوندی قادراوا

داواش دەکات، هاوڵاتیان بۆ ئاگاداربوون لە خەرجى مانگانەى کارەبا، واباشترە خۆیان تۆمار بکەن.