لە سنووری ناحیەی شەمامک

دانیشتووانی چەند گوندێک گردبوونەوە و رێگایان گرت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە سنووری ناحیەی شەمامک سەربە پارێزگای هەولێر، دانیشتووانی چەند گوندێک بەم شەوە دژی نەبوونی ئاو و کارەبا گربوونەوە و رێگایان گرت.

ئیسماعیل سوورچی دانیشتووی گوندی تەندوورە بە 964ـی وت، گوندەکانی ماستاوە و تەندوورە نزیکەی مانگێکە بێ ئاو و بێ کارەبان، بۆیە هاتوونەیەتە سەرجادە و  رێگای سەرەکیمان داخستووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو وەڵامێکی کۆنکرێتیمان نەدەنەوە، رێگا بەرنادەین و ناچینەوە ماڵەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دانیشتووانی خەبات رێگای هەولێر – موسڵیان داخست

دانیشتووانی خەبات رێگای هەولێر – موسڵیان داخست

دانیشتووانی گوندی کەورگۆسک دژی دانەمەزراندن گردبوونە...

دانیشتووانی گوندی کەورگۆسک دژی دانەمەزراندن گردبوونەوە و رێگایان گرت