كۆڕبەندی مێپس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی بەشدارن
سێیەمین و كۆتاڕۆژی كۆڕبەندی مێپس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شەشەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “مێپس” ئەمڕۆ لە رۆژی سێیەمیدا لە زانكۆی ئەمریكی – دهۆك كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 كۆڕبەندەكە چەند پانێل و گفتوگۆیەكی دیكە لەخۆدەگرێت، دیارترین بەشدارانی ئەمڕۆی كۆڕبەندەكە سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی مەزڵوم عەبدی، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئیلهام ئەحمەد و چەند كەسایەتییەكی دیكەن.
لە دوو رۆژی رابردووشدا ژمارەیەكی دیكەی كەسایەتی و سەركردەكانی عێراق و كوردستان و ناوچەكە بەشدارن و زۆر پرس و بابەتی هەنووكەیی خرانەڕوو، بە تایبەتی دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت و هەروەها پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی كوردستان.