چه‌ند خاڵێكیان ده‌ستنیشان كردووه
ده‌ستپاكى هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی له‌به‌غدا و دەستەی دەستپاکی هەرێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگایی‌کردنی تاوانباران.
رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18.11.2025 له به‌غدا له‌نێوان د.محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کوردستان، كراوه.
به‌پێى راگه‌یەندراوێكی ده‌ستپاكى عێراق، سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌یان دووپاتیکردووه‌تەوە کە گەندەڵی نوێنەرایەتی گەورەترین تەحەدای گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاو بۆ هاوڵاتیان دەکات و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوەکان لەسەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی بۆ بنبڕکردنی و رەخساندنی کەشێکی ئەمن بۆ وەبەرهێنان.
هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر بەهێزکردنی کاری دەستەکانی چاودێری و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ داواکراوان لە دۆسیەکانی گەندەڵی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر گرنگی بنیاتنانی ژینگەیەکی وەبەرهێنان دوور لە گەندەڵی کە بەشداریی گەشەپێدان بکات و ئاوەدانکردنەوە، و بوژاندنەوەی بازاڕی کار، رێككه‌وتوون.
لایخۆشییەوە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کوردستان هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە پێش‌گرتن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرز نرخاند، هەوڵەکانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت بەتایبەتی لە نێوان دەزگاکانی چاودێری لە ناوەند و هه‌رێمدا، ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەو بابەتانەی کە بەشدارن لە دادگایی‌کردنی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن.