ستایلی و پۆشینی جل و بەرگ،
چوار جۆر ستایلی جل وبەرگ هەیە کە خەڵکی دەیپۆشن
+964
رێباز خدر- هەولێر
جلوبەرگ وەک پێویستییەکی سەرەکی مرۆڤ، رۆژانە بە رەنگ و شێواز و ستایلی جیاوازەوە لە ژیانی خەڵکیدا رۆڵی خۆی دەبینێت، ئەمە تەنها داپۆشین نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی کەسایەتی، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و تەنانەت کەلتووریشە.
چوار ستایلی سەرەکی جلوبەرگ:
رواز نیاز، خاوەنی براندی “رواز” و شارەزا لە بواری ستایلی جلوبەرگ، چوار جۆری سەرەکی جلوبەرگ دیاری دەکات کە بەگشتی لەلایەن خەڵکەوە لە کات و شوێنی جیاوازدا دەپۆشرێن:
1. ستایلی فەرمی (Formal Style): بۆ بۆنە و شوێنی فەرمی گونجاوە، بۆ سیاسى و خەڵکانى فەرمى گونجاون.
2. ستایلی بزنس کاژوەڵ (Business Casual Style): تێکەڵەیەکە لە فەرمی و ئاسایی، بۆ ژینگەی کارکردن زۆر گونجاوە.
3. ستایلی سپۆرتی یان وەرزشی (Sporty Style): بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و ژیانی رۆژانەی ئاسایی.
4. ستایلی کۆمفۆرت (Comfort Style): گرنگی بە ئاسوودەیی دەدات و زیاتر لە ماڵەوە یان کاتی پشوودا لەبەردەکرێت.
جل و بەرگ متمانە دەبەخشێت بە کەسەکان
“هەرچەندە جلوبەرگ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کەسایەتی ناگۆڕێت، بەڵام هەستێکی جیاواز و متمانەبەخۆبوون بە کەسەکە دەبەخشێت، پۆشینی جلێکی شیک و جیاواز کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەسانی دەوروبەر دروست دەکات و دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی وێنەیەکی باش”، رواز نیاز واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح