پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام باران نابارێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبێتەوە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
پێشبینیکراوە کە پلەکانى گەرما بەرز ببێتەوە و خێرایى (با)ش لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسى پێشبینى کردووە کە سبەینێ چوارشەممەش وەک ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەکانى گەرماش 1 تا 3 پلەى سیلیزى بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی