بێ مۆڵەت کاری دەکرد
له‌هه‌ولێر شوێنێکی شاراوه بۆ دروستکردنی (شیرینی) داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێر، زانیاری ئه‌وه‌یان پێگه‌یشت كه شوێنێكی شاراوه له هه‌ولێر هه‌یه كارى دروستكردنى شیرینى ده‌كات، ئه‌وانیش به‌دواداچوونیان بۆ كرد‌و شوێنه‌كه‌یان دۆزییه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت به‌بێ مۆڵه‌تیش كار ده‌كات.
قایمقامیه‌ت ناوى شوێنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، كه‌وتووه‌ته شەقامی پزیشکانی شاری هەولێر.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى قایمقامییه‌ت كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت كتوپڕ ده‌چنه شوێنه‌كه و ده‌بینین چه‌ند كارمه‌ندیچكی لێیه و خه‌ریكی كاركردنن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، جگه له‌داخستنى شوێنه‌كه، خاوەنەکەشی رووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کراوه‌تەوە و دڵنیاییش بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر ده‌دات، کە هەموو ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی کار بکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.