زبڵ و خاشاکەكه‌یان نه‌هێشت
ته‌واوى باراناوییه‌كانى خورماڵ، سیروان، بیارە و تەوێڵە پاككرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه ته‌واوى باراناوییه‌كانى خورماڵ، سیروان، بیارە و تەوێڵەیان پاككرده‌وه و كێشه‌ى ئه‌و باراناوانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكێكی زۆربووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، لەژێر چاودێری هۆبەی ژینگە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، به‌ڕێوه‌چوو.
پاککردنەوەی مەنهۆڵ و باراناو و دروستکردنی رێڕەوە ئاویەکان، بۆ رێگریی لە دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو و هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بوو.
شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت، هەڵمەتەکەیان بەهۆی کۆبوونەوەی ئەو زبڵ و خاشاکە بوو کە لەسەر مەنهۆڵ و باراناوه‌کان کۆبوبوەوە، کە توانرا ئەو خۆڵ و خاشەکەی کەڵەکە بووە پاکبکرێنەوە کە هۆکارن بۆ دروستبوونی لافاو.