لە 964ەوە دەتوانی دەنگ بدەی

هەڵمەتی نیشتمانیی پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، هەڵمەتی نیشتمانیی پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆی راگەیاند، چۆنیەتی بەشداریكردن لە دەنگدانیش روونكرایەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش، ئەمڕۆ دووشەممە 17.11.2025 هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆی راگەیاند، بۆ ئەوەی خەڵاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” بەدەست بهێنن وەك باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی 2025.

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش سەردار ئیسماعیل رایگەیاند، داوا لە هەموو وەرزشوانان و وەرزشدۆستان و هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دەكەین، دەنگ بدەن بە یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی ببنە یەكەمی جیهان لە ئاستی هاندانی وەرزشی، ئەمە كارێكی گرنگە و ئەوەی بە سیاسەت ناكرێ، دەتوانین بە وەرزش بیكەین و پەیامی كوردستان بە جیهان بگەیەنین.

لە كۆنگرەكەدا هەریەكە لە ئەمینداری گشتیی لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆکی یانەكانی هەولێر، زاخۆ و دهۆك، هەروەها سكرتێری یانەی نەورۆز، راگری کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و چەند لایەنێكی دیكەی وەرزشی ئامادەبوون.

سەردار ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا، بە نووسراو داوا لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چەند لایەنێكی دیكە حكومی دەكەن، بەشداربن لە پرۆسەی دەنگدانەكە، كە بە شێوەی ئۆنلاینە و ئیشەكە ئاسانە، بۆ ئەوەی یانەی زاخۆ سەركەوتوو بێت.

“هیوادارین هەموو وەرزشوانانی کوردستان پاڵپشتی یانەی زاخۆ بکەن، چونكە ئەمە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە”، سەردار ئیسماعیل وای وت.

پاشان ڤیدیۆیەكی فێركاری، كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش ئامادەكراوە، لەسەر داتاشۆ پێشكەش كرا، بۆ ئەوەی هاندەران و هاوڵاتیان بزانن چۆن دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن لەو پێشبڕكێیە جیهانییە.

هاندەرانی یانەی زاخۆ لە لیستی كۆتایی خەڵاتی فیفان بۆ باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی 2025 و لەگەڵ دوو هاندەری دیكەی ئەرجەنتینی و ئیسپانی لە ركابەریدا دەبن، دەنگدانەش لەسەر ماڵپەڕی فیفایە و لینكی دەنگدانەكە بەم جۆرەیە، كە تا 28ی ئەم مانگە كات هەیە بۆ دەنگدان.

یانەی زاخۆ هاوکاری پێشکەش بە 30 هاندەری یانەکەی دەکات

یانەی زاخۆ هاوکاری پێشکەش بە 30 هاندەری یانەکەی دەکات