بۆ پاراستن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لە ناو رووبارەکان

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بەلەم و ماتۆڕی ناو ئاویان پێدرا

شۆڕش قادری

بۆ باشتر چاودێریکردن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لەناو چەم و رووبارەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بەلەم و ماتۆڕی ناو ئاویان پێدرا.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت و بە هەوڵی وزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەرێم،  ژمارەیەک کەلوپەلی پێویست و تایبەت بە تیمی پاراستنی رووباری مێرگەسۆر دابین کرا.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، کەلوپەلەکان پێکهاتوون لە بەلەم و ماتۆڕی ناو ئاو کە بۆ کاتی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لەناو چەم و رووبارەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.