کار لەسەر بۆرییەکان دەکرێت

حەوت گەڕەکی کەلار دوو رۆژ بێ ئاو دەبن

شۆڕش قادری

رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هەشت گەڕەکی کەلار بێ ئاو دەبن، بۆیە دانیشتووانی ئەو حەوت گەڕەکە هەرلە ئێستاوە ئاو عەمبار بکەن، بۆ ئەوەی پەکتان نەکەوێ.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، گەڕەکەکانی، فەرمانبەران، راپەڕێن، شۆڕش، خەبات، مامۆستایان، شارەوانی یەک و شەهیدان لە پاڵاوگەی ئاوی کەلار دوو، ئاوییان بۆ دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هۆی بەیەکەوە بەستنی بۆری 700 ملم، دانیشتووانی ئەو حەوت گەڕەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ و لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ئاوییان بەسەرا دابەش ناکرێت.