ئاسایشی نیشتمانی 40 كه‌سی دەستگیرکردووه
10 پارێزگاى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ناوزڕاندنى تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگاى ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ڵێت، له 10 پارێزگا توانیویانه 40 كه‌سی تۆمه‌تبار بە تاوانی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و ناوزڕاندن دەستگیر بكه‌ن، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێگه‌یشتبوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەزگاکە، توانیویەتی هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوان ئەنجام بدات کە ماوەی سێ مانگی خایاندووه و بەهۆیەوە 40 تۆمەتبار بە تاوانی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و ناوزڕاندن لەو 10 پارێزگایه دەستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ده‌ستگیركردنى ئه‌م تۆمه‌تبارانه وەڵامێکه بۆ ئه‌و سکاڵایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانەوە لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی لایەنە فەرمییەکان و هێڵی گەرم 131 به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
دەستگیرکردنى ئه‌م تۆمه‌تبارانه دوای وەرگرتنی سکاڵاكان دێت كه هاوڵاتییه‌كان رووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی ببوونەوە، چونکە هەڕەشەکارەکان قوربانییەکانیان سازش پێدەکرد بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەیه‌ك لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی کەرەستە یان زانیاری هەستیار کە پەیوەندی بەوانەوە هەبوو، و هەندێکی دیكه‌ش رووبەڕووی ناوزڕاندن ببوونەوە.
بەیاننامەکەى ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى روونیشیکردووه‌تەوە،كه لەنێو حاڵەتە دیارەکانی کە دەستگیرکران، لە بەسرە، تۆمەتبارێک لە قەزای ئەبو ئەلخەسیب دەستگیرکرا کە لاپەڕەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی “شەڕکەری هەڕەشە” بەڕێوەدەبرد، کە تێیدا قوربانییەکانی هەڕەشەی رادەکێشا بە بانگەشەی توانای هاککردنی هەژمارەکانی هەڕەشەکارەکان، پاشان وێنە و ڤیدیۆکانی لێ داوا دەکردن کە لە هەڕەشەکردنیاندا بەکار دەهێنران بە بیانووی یارمەتیدان و لە کاتی وەرگرتنی بڕێک پارە لە یەکێک لە قوربانییەکانی، تاوانبار دەستگیرکرا.
تۆمەتبارێکیش لە موسەننا دەستگیرکرا کە توانیویەتی هەڕەشە لە یەکێک لە کچەکانی پارێزگاکە بکات لە بەرامبەر بڕە پارەیەک کە دەستی بەسەردا گرتووە و نزیکەی نۆ ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت، کە لە کاتی هەوڵدانیدا بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی زیاتر تاوانبار دەستگیرکرا.
به‌پێی بەیاننامەکە، هەموو تۆمەتبارەکان پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر بكرێن رەزامەندی دادوەریان بۆ وه‌رگیرابوو و دواتریش رادەستی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کران بۆئه‌وه‌ى به‌پێی ماده‌كانى 430 و 433ـى یاسای سزادانی عێراقی، رێوشوێنی یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.