نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
بەرەو 65 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 65 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 39 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بە رێژەی 2.19٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 0.9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 2.39٪ دابەزیوە.
بەرزبوونەوەى نرخی نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.