"بەخشندەیی لە رادەبەدەر و ئاسانکاری مانەوە" نامێنێت
به‌ریتانیا بە مۆدێلى دانیمارك رێكاره‌كانى چاكسازى به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا تووندتر ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شەبانە مەحموود وەزیری ناوخۆی بەریتانیا چاکسازییە بەرفراوانەکانی سیستەمی پەنابەری له وڵاته‌كه‌ى رابگەیەنێت، ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى به‌نیازه بیكات، لەسەر بنەمای سیاسه‌تى په‌نابه‌رى له دانیمارک و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەبێت کە داوای مافی پەنابەرییان قورس‌تر کردووە و دوورخستنەوەی خەڵکیان ئاسانتر کردووە.
كه‌ناڵى بی بی سی بڵاویكرده‌وه، سەرچاوە حکومییەکان دەڵێن ئەو ژماره په‌نابه‌رانه‌ى روویان له وڵاته‌كه‌یان كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه کە دەڵێن “بەخشندەیی لە رادەبەدەر و ئاسانکاری مانەوە” له به‌ریتانیا دا هه‌یه.
له‌وه‌ته‌ى پارتی کرێکاران لە مانگی تەمموزی 2024 دا چووەتە دەسەڵاتەوە، ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە نزیکەی 50 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیا دوورخراونەتەوە یان دیپۆرتکراونەتەوە.
هەفتەی داهاتوو وه‌زیرى ناوخۆ ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى و بە پەرلەمانتاران دەڵێت پلانەکەی بە واتای “کەمتر چوونە ژوورەوە، زیاتر دەرچوون” دێت، لە رێگەی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنی پێدابوو گەورەترین چاکسازی بێت “بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە سەردەمی مۆدێرن”.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پێیوایە بەریتانیا بووەتە شوێنی مەبەستی “کڕینی پەنابەری” ئەوانەی بازاڕکردن بۆ وڵاتانی جیاواز دەکەن بۆ ئەوەی داوای پەنابەری بکەن.
زۆرێک لە گۆڕانکارییەکان كه شابانه ده‌یه‌ویسَت له سیاسه‌تى په‌نابه‌رى وڵاته‌كه‌ى بیكات لە مۆدێلی سیاسەتەکانی سۆسیال دیموکراتەکانی چەپی ناوەڕاستی دانیمارک دەبن، کە سەرۆکایەتی یەکێک لە سەختترین سیستەمەکانی پەنابەری و کۆچبەرییان لە ئەوروپا کردووە.
لە دانیمارک پەنابەران مۆڵەتی مانەوەی کاتییان پێدەدرێت، کە بە شێوەیەکی گشتی دوو ساڵە و لە راستیدا دەبێت دووبارە داوای مافی پەنابەری بکەنەوە کاتێک بەسەر دەچێت.
تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە رێگەیان پێدراوە چەندینجار درێژ بکەنەوە، رێگای هاوڵاتیبوون درێژتر و سەختتر بووە.
چوار ساڵ لەمەوبەر حکومەتی دانیمارک پلانی دانابوو نزیکەی 200 پەنابەر بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، لەکاتێکدا شەڕی ناوخۆ بەردەوام بوو، چونکە ده‌یوت هەندێک ناوچەی دیمەشق سەلامەتە.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەرپرسانی باڵای ناردبوو بۆ دانیمارک بۆ ئەوەی بزانن چ وانەیەک لە سیستەمەکەیان وەربگیرێت، چونكه گۆڕانکارییەکانی دانیمارک لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ (ECHR)دا ماونەتەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەى په‌نابه‌ران به توندترین رێكار جێبه‌جێ ده‌كات
هێشتا له هه‌رێمى كوردستان 27 كه‌مپ و نزیكه‌ى ملیۆنێک ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌ن