جۆرەها خواردنی کوردەواری لێیە
بەر دەرکی سەرا جمەی دێت و ئاهەنگ و خۆشییە بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
شەقامی بەردەرکی سەرا بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە داخراوە و جمە دێت لە خەڵک، هەر لەسەر شەقامەکە چەندین جۆر خواردنی کوردەواری کە بە دەستووری سلێمانی ئامادەکراون دانراون، جگە لە کاری دەستی و شیرینی.
گەنجێک برنجی رووبە هەناری دروستکردووە و دەڵێت، بەدەستی خۆم رووبە هەنارەکەم دروست کردووە بە 964ـی وت، سروشتی سلێمانی زۆر سەرنجڕاکێشە بەلامەوە و دەروونم ئارام دەکاتەوە.
وتیشی، فەرق بە خواردن ناکەم و هەموو خواردنێکم حەز لێیە، بەڵام خواردنی دڵخوازم یاپراخی گەڵامێوە و گوێش بەوانە نادەم کە دەڵێن خواردنی دڵخوازی ژنانە و بەخوا من هەر دەیخۆم.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر