بڕیاری پارێزگارە

لە کەرکوک سبەینێ پشووە و دەوام ناکەن

ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی پارێزگای کەرکوك بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا رابگرێت.

بڕیاری پارێزگاری شارەکەیە و وەک خۆی جێبەجێ دەکرێ.

وەک لە راگەیەندراوی پارێزگای کەرکوکدا باس کراوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوك، جەختی کردووەتەوە کە بڕیاری پشووەكە بۆ رێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی.

ئەوەش بەهۆی، ئەوەی بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کردووە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکەدا.

رۆژی 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت و دوێنی 11.11.2025 دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دەیان قوتابخانەی شارەکە وەک بنکەی دەنگدان سوودیان لێ بینرا.