نەشتەرگەری بۆ كراوە و فیشەكەكە هێشتا لە جەستەیدایە

ئەو منداڵەی لە رانیە بە تەقەی خۆشی بریندار بوو تەندروستی جێگیرە

+964

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی

مامی ئەو منداڵە 11 ساڵەی تەقەی خۆشی لە قەزای رانیە برینداری کرد و خستیە سەر جێگا دەڵێت، “لە کاتی یاریکردن فیشەکەکی بەرکەوتووە و لە شانی چەپیەوە تا سەر حەوزی رۆشتوە”.

عەباس ئەحمەد دانیشتوی شاری رانیەیە و تایبەت بە 964 وتی،” دوا بە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردن لایەنگرانی لایەنێکی دیاریکراو تەقەی خۆشیان کردووە و لە ئەنجامدا برازاکەم بریندار بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەش نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام نەتوانرا فیشەکەکە لە جەستەی بهێنرێتە دەرەوە”.

دەشڵێت،” ئێستا تەندروستی جێگیرە بەڵام ئازارێکی زۆری هەیە و سەبارەت بەم دیاردەیەش هیوادارین هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن و رێگری لەمە بکەن”.

پێداچوونەوە: باخان تۆفیق

ئاسایشى هەولێر: تەقە مەکەن

ئاسایشى هەولێر: تەقە مەکەن