لە رواندز

پیکابێک بێ شۆفێر خۆی وێران کرد

توانا نەقی

پیکاب خۆی ناوی کەم بەد ناو نەبوو بۆ رووداوی هاتوچؤ کەچی ئێستا ئەوەشی هاتووەتە سەر کە پیکابێک لە رواندز بەبێ شۆفێر دەکەوێتەڕێ و وەردەگەڕێت.

هاتوچۆی سۆران بڵاوکردەوە، لە گەڕەکی نەورۆزی قەزای رواندز پیکابێکی سوور لە جۆری دێر شۆفێرەکەی ئاگاداری نییە و دەکەوێتەڕێ و مەسافەیەک ئەڕوات و وەردەگەڕێت.

بە پێی ۆەو ڤیدیۆیەی کە بۆ 964 نێردراوە پیکابەکە دەڕوات و شۆفێرەکەشی بەدوایدا رادەکات و بۆیناگیرێتەوە تا وەردەگەڕێت و دەکەوێت پشتی ماڵێکەوە.

هاتوچۆ دەشڵێت، ئەو رووداوە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا هەندێک زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.