له 20 ساڵى رابردوو شه‌ش هه‌ڵبژاردنى كردووه
سێیه‌م هه‌ڵبژاردنه عێراق به‌ده‌ستى رێژه‌ى كه‌مى به‌شداربووان ده‌ناڵێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له 20 ساڵى رابردوودا، له عێراق شه‌ش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كراوه، سێ له‌م هه‌ڵبژاردنانه رێژه‌ى به‌شداربوانى هاوڵاتیان له‌سه‌رووى 60% و سێ دیكه‌شیان له خوار ئه‌و رێژه‌یه بووه، به جۆرێک له سێ هه‌ڵبژاردنى رابردووى یه‌ك له‌دواى یه‌كدا عێراق رووه و شۆڕبوونه‌وه له به‌شدارى رێژى كه‌مى ده‌نگده‌رانى ده‌ێت.
رێژەى بەشداریی لە دوایین هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق كه دوێنێ كۆمسیۆن به‌فه‌رمى رایگه‌یاند، بەپێی ئەنجامى 99.7%ى وێستگەکان بە گشتى و تایبەتەوە رێژه‌ى به‌شداربووان 55% بووە
ئامارەکە دەریدەخات، لەکۆى 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر، 12 ملیۆن و 3 هەزار و 143 دەنگدەر بەشدارییان کردووە.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوو و به‌دیاریكراویش له‌ساڵى 2005 له‌داوى رووخانى رژێمی سه‌دام ده‌ستیپێكردووه، ده‌رده‌كه‌وێت له سێ هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌مدا رێژه‌ى به‌شداربووان له‌سرووى 60% بووه، به‌ڵام له سێ هه‌ڵبژاردنى كۆتاییدا رێژه‌ى به‌شداربووان رووى له كه‌مییه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2005، رێژه‌ى به‌شداربووان زۆرترین ژماره‌ى تێپڕاندووه كه گه‌یشته 76%، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2010 ئه‌م رێژه‌یه بۆ 62% دابه‌زى و له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2014 ش له‌وه زیاتر دابه‌زی و بوو به 60%.
پێچه‌وانه‌ى ئه‌م سێ ئه‌زموونه‌ى سه‌ره‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2018 رێژه‌ى به‌شداربووان ۆووى له كه‌مى كرد كه 44% بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2021 كه‌مترین ژماره‌ى تۆمار كرد كه ئه‌ویش 41% بوو، له‌دواى ئه‌وانه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مساڵ رێژه‌ى به‌شداربووان گه‌یشته 55%.
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئه‌مساڵ دوێنێ 11.11.20245 له کاتژمێر 7:00ـی سەر لەبەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ـى ئێوارەش کۆتایی هات، به‌بێ ئه‌وه‌ى واده و كاتى ده‌نگدانه‌كه‌ى درێژ بكرێته‌وه.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق هاوشێوەى هەڵبژاردنى ساڵى 2021 رێژەى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردن دیاریکرد، لەسەر بنەماى تۆمارى بایۆمەترى نەک لەسەر بنەماى کۆى گشتى دەنگدەران.
پێشتر كۆمیسیۆن، ئەو رێگەیەى لە هەڵبژاردنى ساڵى 2021 بۆ یەکەمجار پەیڕەو کردبوو، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانى رابردوو رێژەکە لەسەر بنەماى کۆى گشتى ئەو کەسانەى مافى دەنگدانیان هەیە دیاری دەکرا.
لە هەڵبژاردنى ساڵى 2021 بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن رێژەى بەشداریکردن 41% بوو، لەکاتێکدا رێکخراوەکانى بوارى هەڵبژاردن جەختیان دەکردەوە رێژەکە زۆر لەوە کەمتر دەبوو ئەگەر لەسەر بنەماى کۆى گشتى دەنگدەران رێژەکە دیاری بکرایە.