زۆرترینیش له به‌غدایه
دهۆك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه‌مترین ژماره‌ى كاندیدى هه‌یه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین ئاماری فه‌رمى كه كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ههڵبژارجنهكان بڵاویكردووه‌ته‌وه، پارێزگاى دهۆك له سه‌ر ئاستى عێراق بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كهمارین ژماره‌ى كاندیدى هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاى به‌غدا، زۆرترینه.
به‌پێی ئاماره‌كه، به گشتى حه‌وت هەزار و 754 کاندید بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکەن کە پێنج هەزار و 504 یان لە رەگەزى نێر و دوو هەزار و 250 کاندیدیان لەرەگەزى مێن.
کاندیدى هاوپەیمانێتییەکان زۆرترین ژمارەى کاندیدەکان پێکدەهێنن کە بریتیه له چوار هەزار و 449 کاندید، له‌دواى ئه‌وه حزبەکان بە سێ هەزار و 230 کاندید، کاندیدى تاکەسیش 75 کاندیدن، کە 22 کەسیان کێبڕکێی کورسییە گشتییەکان دەکەن، ئەوانەى تریش کێبڕکێ لەسەر کورسی کۆتاکان دەکەن.
لە ناو پارێزگاکاندا بەغداد زۆرترین کاندیدى هەیە بە دوو هەزار و 295 کاندید، پاشان نەینەوا دێت بە هەزار و 47 کاندید، دهۆکیش کەمترین کاندیدى هەیە کە 59 کاندیدە.
هەروەها کاندیدى پێکهاتەکان بەم شێوەیە دابەشبوونه، 19 کاندیدى مەسیحى، 14 سابیئەى مەندائی، حه‌وت کاندیدى ئێزدى، چوار کاندیدى شەبەک و نۆ کاندیدى فەیلى.