فڕۆكەی جۆری C-130
20 كەسی لەناو بوو
فڕۆكەیەكی سەربازیی توركیا كەوتە خوارەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەكانیان لە سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ تورکیا کەوتە خوارەوە.
وەزارەتەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاندووە، فڕۆکە سەربازییە کەوتووەکە فڕۆکەیەکی جۆری C-130 بووە و 20 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، لەناویاندا تیمی فڕۆکەوانی.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جۆرجیا و ئازەربایجان بەردەوامن.