"موهیم ئەوەیە دەنگەكەمان نەفەوتێ"

بووک و زاوای تازەن و لە رۆژی سینگلاندا دەنگیان دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بووک و زاوایەكی گەنج لە هەولێر، كە تازەكی لە سینگلی و بەتانی یەك نەفەری نەجاتیان بووە، بە دڵخۆشییەوە بەرەو دەنگدان دەچن و بووكەكە دەڵێ، سینگل بیت یان نا، موهیم ئەوەیە دەنگ بدەیت بۆ كورد.

ئەلەند هەڵكەوت و لەسەر خێران مانگێك زیاترە ژیانی هاوسەرییان پێكەوەناوە و چاویان لەوەیە ژیانێكی خۆش چاوەڕێیان بكات، ئەوان ئەمڕۆ لە بەردەم یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان بۆ پەیامنێری 964 قسەیان كرد.

ئەلەند دەڵێت، دەنگدان مافی هەموو تاكێكە و پێویستە بەشداریی بكەین، چەند كەسێكیشم قەناعەت پێهێنا بچنە دەنگدان، كە پێیان وابوو پێویست ناكات دەنگ بدەن.

بووكەخانیش كە ناوی بەهرە موخلیسە، دەڵێت، “موهیم ئەوەیە دەنگەكەمان نەفەوتێ، جا سینگڵ بیت یان نا، باشترە دەنگ بدەی و بۆ ئەوەی كورد نوێنەرایەتییەكی بەهێزی لە بەغدا هەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان