سێ رێنمایى: بۆ دەنگدانى نادروست

سێ رێنمایى: بۆ دەنگدانى دروست

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 11.11.2025، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەرتاسەرى عێراق بەڕێوە دەچێت، بەڵام زۆر جار لە کاتى دەنگدان، دەنگدەر بەهۆى هەڵەیەک یان نەشارەزاییەوە دەنگەکەى دەفەوتێت.

لەم بابەتەدا سێ رێنمایى دەخەینەڕوو بۆ ئەوەى دەنگدەر ئەگەر بەویستى خۆى دەنگەکەى نەسووتاند، دەنگەکەى بە دروستى بدات.

جۆرەکانى دەنگدانى دروست:

یەکەم: دەنگ بە یەک لیست و بە یەک کاندید درابێت.

دووەم: تەنیا دەنگ بەیەک لیست درابێت و بەهیچ کاندیدێک نەدرابێت.

سێیەم: دەنگ بەیەک لیست و بە چەند کاندیدێک درابێت، لەوکاتەدا دەنگە دروستەکە تەنیا بۆ لیستەکە دەڕوات.

جۆرەکانى دەنگدانى نادروست:

یەکەم: دەنگ بە زیاتر لە لیستێک درابێت.

دووەم: دەنگ بە لیست نەدرابێت، بەڵام بە کاندیدێک یان زیاتر درابێت.

سێیەم: هیچ دەنگێک نەدرابێت و کارتەکە بەتاڵ بێت.

"بەشداریکردن لە دەنگدان ئەرکێکى ئاینى و نەتەوەییە"