"کەزی خوشکەکەی وەک رەمزێک بەدەستەوە گرتووە"

جارێکی دیکە گردبوونەوەی جەماوەری لە بەردەم قەڵا بەڕێوەچوو

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتیان و چالاکوانانی هەولێری پایتەخت جارێکی تر چوونەوە بەردەم قەڵا و بۆ پشتیوانی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

باهۆز مستەفا نووسەر و هونەرمەند لەناو خۆپیشاندەران بوو و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەوە دەڵێت، “لە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مێژوویداین و ئەگەر لەم قۆناغەدا کورد سەربکەوێ، دەچێنە قۆناغێکی زۆر باشتر و پێشکەوتووتر، بۆیە دەبێ بەهەموو هێز و توانایەکمانەوە پشتگیر لە خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بکەن”.

هەر لەناو خۆپیشاندانەکە، کیژۆڵەیەکی بەهەست هەبوو بەناوی هەولێر، ئەو پرچ و کەزی خوشکەکەی وەک رەمزێک بەدەستەوە گرتبووە و وتی، “کوردستان و کورد هەرگیز ناکەون و ژنی کوردیش هەمیشە سەربەرزە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا هاوڵاتیان لەبەردەم کونسوڵخانەی ...

بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا هاوڵاتیان لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا گردبوونەوە