بۆ رۆژى دەنگدان

کێن ئەوانەى دەتوانن هاوەڵى دەنگدەرێکى نەخوێندەوار و خاوەن پێداویستى تایبەت بن؟

وریا فەتاح

بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی بۆ رۆژى دەنگدان، دەنگدەرى خاوەن پێداویستى تایبەت یان دەنگدەرى نەخوێندەوار، تا دوو کەس دەتوانن هاوەڵى بکەن بۆسەر سندوقى دەنگدان.

ئەوکەسانەى رێگایان پێدراوە ئەمانەن:

بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان.
تا پلەی چوارەمی خزمایەتی و خێزانى دەنگدەرەکە.

روونکردنەوەی پلەکانی خزمایەتی:

خزمی پلە یەک: باوک، دایک، کوڕ، کچ.
خزمی پلە دوو: برا، خوشک، باپیر، داپیرە، کوڕەزا، کچەزا.
خزمی پلە سێ: مام، خاڵ، پوور، برازا، خوشکەزا.
خزمی پلە چوار: ئامۆزا، پورزا، خاڵۆزا.
هەروەها کۆمسیۆن دیاری کردووە کە هەر کەسێک تەنها دەتوانێت هاوڕێیەتی دوو دەنگدەری خاوەن پێداویستى تایبەت و نەخوێندەوار بکات.