300 هەزار دینار بوو

کرێی زانستی و زمانەوانی توێژینەوە لە ئەستۆی خوێندکاران نەما

964+

ئەحمەد مستەفا

بە نوسراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەی یەکلاکردەوە، کە کرێی هەڵسەنگاندنی “زانستی و زمانەوانی” لە سەر داهاتی زانکۆ خەرج دەکرێت، بەوەش سەلمێنرا ئیتر لە ئەستۆی خوێندکاران نابێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە 21565 لە 9.11.2024 کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی کردووە، بڕیارەکەی گشاندن بۆ کردووە.

کە کرێی هەڵسەنگاندنی “زانستی و زمانەوانی” بۆ توێژینەوەی قوتابی و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سەر داهاتی زانکۆ خەرج دەکرێت.

کۆی گشتی کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و پێداچوونەوەی زمانەوانی بریتی بوو لە 300 هەزار دینار، کە هەر یەكێکیان بری 150 هەزار دینار بوو، هەندێک لە زانکۆکان لە خوێندکارانیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا پێویست ناکات ئەو برە پارەیە بدرێت، بەڵکو بە زانکۆکان و ئەوانەی ئەو برە پارەیەیان لێوەرگیراوە پێویستە لە لایەن زانکۆکان بۆ قوتابی و خوێندکار بگەرێندرێتەوە.

ئەم بریارە هەموو جۆرە کورسیەک دەگرێتەوە “بەخۆرایی، پارالێل، گشتی، شەهیدان، ناوچە کوردستانیەکان و خاوەن پێداویستی تایبەت”، بە گوێرەی رێنمایی نوسراوەکە، هەر زانکۆیەک پابەندنەبوو، دەتوانرێ وەک هەواڵدەری نهێنی لە دەستەی دەستپاکی هەرێم سکالا لەسەر تۆمار بکرێ.

892 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران

892 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران

زانکۆی گەرمیان: مێشوولە زیانبەخشەکان قەڵاچۆ دەکەین

زانکۆی گەرمیان: مێشوولە زیانبەخشەکان قەڵاچۆ دەکەین

مامۆستای زانکۆیە و 15 ساڵە دەفدەژەنێت

مامۆستای زانکۆیە و 15 ساڵە دەفدەژەنێت