دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وادهڵێت؛
به تەكنەلۆجیایهكی نوێ پرۆسەی هەڵبژاردنى پهرلهمان دهپارێزرێت
964+
فهرهاد حهسهن
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دهڵێت، بۆ ههڵبژاردنى ئێستاى پهرلهمان تەكنەلۆجیایهكى نوێیان بهكارهێناوه بۆ پاراستنی پرۆسەكه، كه لهرێگهى پڕۆگرامێكی ئهلیكترۆنییهوه كارى پێدهكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەرشەد حاكم وتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگهیاند، دەزگاكە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركە هەواڵگرییەكانی لە چوارچێوەی پلانی دڵنیابوون لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2025، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و ئاژانسەكانی هەواڵگری، بە ئامانجی مسۆگەركردنی ژینگەیەكی هەڵبژاردنی سەلامەت و جێگیر لە سەرانسەری وڵاتدا.
وتیشی “ئەركەكانی دەزگاكە بریتییە لە پاراستنی سەنتەرەكانی دەنگدان و پاراستنی كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، جگە لە یاوەریكردنی ئەو مەفرەزانەی كە ئەركی گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدانیان لە ئەستۆدایە دوای تەواوبوونی دەنگدان، هەروەها پاراستنی وێستگەكانی كارەبا و ئامێرەكانی كامێرا بۆ دڵنیابوون لە جێگیری خزمەتگوزارییەكان لە كاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا”.
دەزگا زانیاری و شیكاری وردی هەواڵگری بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لیژنەی باڵای ئەمنی دابین دەكات، لەگەڵ دیاریكردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكان كە لە كاتی قۆناغەكانی دەنگداندا چاودێری دەكرێن، هاوكات چاودێریكردنی دەزگاكانی راگەیاندن و پلاتفۆرمەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ هەر ئاماژەیەكی نەرێنی بەپێی یاسا.
رونیشیكردەوە، كه دەزگاكە ئەمساڵ بۆ یەكەمجار تەكنەلۆجیای نوێی بەكارهێناوە لە رێگەی پرۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بەسەر هەموو فەرماندەییە ئەمنییەكان و مەفرەزە مەیدانییەكاندا دابەشكراوە بۆ گواستنەوەی هەڵوێست و ڕێنماییەكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، ئەمەش بەشداری كرد لە خێراكردنی رێكارەكانی چاودێریكردن و چارەسەركردنی خێرا و بە سیستەمی پاراستنی بەرز لەلایەن هەوڵی هونەری دەزگاكەوە ئامادەكراوە.
وتهبێژى دهزگاى ئاسایشی نیشتمانی عێراق دووپاتیكردهوه، ئەم رێكارانەى گرتوویانهتهبهر لە چوارچێوەی هەوڵی نیشتمانی هاوبەشدان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هەڵبژاردنەكان و پاراستنی ئیرادەی دەنگدەرانی عێراق.